کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە وڵاتی سوید بە شێوەی فەرمی دەبێتە سی و دووەمین ئەندامی ناتۆ.
پەرلەمانی هەنگاریا داخوازی ئەندامەتی سوید لە ناتۆی لەبەر نەگەیشتنە ئاستی پێویستی دەنگەکان، پەسەن نەکرد.
ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ڕاگەیاندنی دوابڕیاری دادگاکەی حەمیدی نووری بەڕێوە چوو، بەڵام حکومەتی سوئێد هیچ ئیمکاناتێکی بۆ بەشداری خێزانەکەی لە کۆبوونەوەی دادگا، تەنانەت بەشێوەی ئانلاین"یش دابین نەکردبوو.
لە درێژەی سوکایەتی کردن بە قورئانی پیرۆز لە دوو وڵاتی دانیمارک و سویید جارێکی تر کاردارەکانی ئەو دوو وڵاتە بانگ کرانە وەزارەتی دەرەوەی ئێران
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: بە فەرمانی سەرۆک کۆمار، ھەتا ئەو کاتەی کە حکومەتی سویید ھەنگاوێکی بەبڕشتانە بۆ پێشگرتن بە سوکایەتی کردن بە پیرۆزایەتییە ئیسلامییەکان ھەڵنەگرێت، باڵوێزی ئەو وڵاتە مافی گەڕانەوە بۆ ئێرانی نابێت.
سەر لەنوێ سووکایەتی کرانەوە بە قورئانی پیرۆز لە لایەن کەسێکی سووکێتیکەرەوە لە وڵاتی سوید، کاردانەوەی تووندی وڵاتان و کەسایەتییە ئیسلامییەکانی بەدواوە بوو.
حکومەتی عێراق وەک ناڕەزایی دەربڕینێک بەرامبەر بە سوتاندنی قورئانی پیرۆز داوای لە باڵوێزی سویید کرد خاکی ئەو وڵاتە بەجێ بێڵێ.
ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق لە بەرامبەر ئەو کارەی پۆلیسی سویید لە دووبارە دەرکردنی مۆڵەتی سووتاندنی قورئان لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵم،وتی: هەڵوێستی حکومەتی سویید بەرامبەر بە کەسێک کە سوکایەتی بە قورئان دەکات جێگای سەرسوڕمانە.
ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانی توڕەی عێراق لە کاردانەوە بە سووکایەتیی گەڵاڵەبۆکراو بە قورئانی پیرۆز لە سویید هەڵیانکوتایە سەر باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا.
سکرتێری گشتیی ناتۆ بانگەشەی ئەوەی کردووە کە گوایە تورکیا ڕەزامەند بووە بە ئەندامەتی سویید لە ناتۆدا.