ئه‌یلوول 17, 2022 08:13 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی کۆتایی ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهای بە جەختکردنەوەی ئەندامان لەسەر جێبەجێکرانی  بەتەواوەتیی رێککەوتنی ناڤۆکیی

 ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهای لە کۆتا بەیاننامەی خۆیدا لە ئۆزبەکستان، خوازیاری جێبەجێکرانی بە تەواوەتی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران بوو لە لایەن هەموو لایەنەکانەوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم کۆبوونەوەیە کە لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان بەڕێوە چوو، لە بەیاننامەی کۆتاییدا جەختی کردەوە: وڵاتانی ئەندام جەختیان لە بەردەوامیی جێبەجێکردنی بەرنامەی تۆکمەی ھەنگاوی ھاوبەش ( رێککەوتنی ناڤۆکیی) لە چوارچێوەی بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە .

 بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، وڵاتانی ئەندامی شانگهای دەیانەوێت لایەنەکان پابەندبن بە بەڵێنەکانیان بەپێی جێبەجێکردنی گشتگیر و تەواو و کاریگەرانەی رێککەوتنی ناڤۆکی.

سەرۆکی ڕێکخراوی شانگهای وێڕای جەختکردنەوە لەسەر گرنگی پەرەپێدانی هاوکاریی بەرگری و ئەمنی، هەروەها جەختیان لە ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازیی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردەوە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ھەڵسوکەوت کردن لەگەڵ گروپە تیرۆریستییە چەکدارەکان لە جیهاندا و باشترکردنی شێوازەکانی. بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

هەروەها وڵاتانی ئەندام لە بەیاننامەکەیان دا داوای پابەندبوونیان بە رێککەوتننامەی قەدەغەکردنی پەرەپێدان و بەرهەمهێنان و کۆکردنەوە و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و لەناوبردنیان کردووە.

هەروەها بەرپرسانی ڕێکخراوی شانگهای جەختیان لە گرنگی لەناوبردنی هەموو ئەو کۆگا چەکی کیمیاییە ڕاگەیەندراوانە کردەوە بە زووترین کات.

وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی شانگهای لە بەیاننامەکەیاندا دژایەتی خۆیان بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندی لە چالاکییە سەربازییەکاندا راگەیاند و پشتیوانی خۆیان بۆ رێککەوتنی گشتگیری نێودەوڵەتی لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژییە بۆ مەبەستی تاوانکاری دەربڕی.

وڵاتانی سەر بە ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای لە بەیاننامەکەیاندا جەختیان لە گرنگی پێکهێنانی حکومەتێکی هەمەلایەنە لە ئەفغانستان کردووەتەوە کە هەموو گروپە نەتەوەیی و ئایینی و سیاسییەکان لەخۆ بگرێت.

سەرپەیڤ