ئه‌یلوول 17, 2022 23:35 Asia/Tehran
  • پرسی ئۆکرانیا لە بەرنامەی کاری دانوستانەکانی نێوان گوتێرێش و لاڤرۆڤ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی دا

 ئەنتۆنی گۆتێرێش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: هەفتەی داهاتوو لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا لەسەر پرسی ئۆکرانیا گفتوگۆ دەکات.

 بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا، گۆتێرێش سەبارەت بە کۆبوونەوەی پلان بۆ داڕێژراوی خۆی لەگەڵ لاڤرۆڤ لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی ریاناڤۆستی وتی: لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە پرسەکانی ئۆکرانیا، ڕێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵە و بە تایبەتی پرسەکانی پەیوەست بە هەناردەکردنی خۆراکی ڕووسیا و پەینە شیمیاییەکان دانوستان دەکات .

 بەپێی ئەم ڕاپۆرتە تا ئێستا وادەی وردی ئەم کۆبوونەوەیە نەزانراوە. ٧٧هەمین لوتکەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٢٠ تا ٢٦ی ئەیلول  بۆ ماوەی شەش ڕۆژ لە بارەگای ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت.

ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی سەرکردەکانی جیهانە لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان دوای بڵاوبوونەوەی پەتای Covid-19 لە ساڵی 2019.

سەرپەیڤ