ئه‌یلوول 28, 2022 13:17 Asia/Tehran
  • تەقەکردن لە ئەمریکا ھەمیسان قوربانیی لێکەوتەوە

تەقەکردنە جیاجیاکان لە کەڵیفۆرنیاو فیلادیلفیا چەند کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

ئەمریکا ڕووبەڕووی شەپۆلێکی توندوتیژی و بارمتەگرتن و هێرشی چەکداری بووەتەوە. ساڵانە بەهۆی تەقەکردن لە ناوچە جیاجیاکانی ئەمریکا هەزاران کەس دەکوژرێن و یان بریندار دەبن. بەپێی خەمڵاندنەکان بۆ هەر ١٠٠ ئەمریکییەک لەم وڵاتەدا نزیکەی ١٢٠ دەمانچە هەیە، ئەمەش بە شێوەیەکی سروشتی بەکارهێنانی دەمانچە زیاد دەکات بە هۆکاری جۆراوجۆر، لەوانە ھەر لە بابەتی دەروونییەوە بگرە ھەتا کاروپیشە، تۆڵەسەندنەوەی تاکەکەسی و بنەماڵەیی و کۆمەڵایەتی.

بەپێی راپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ڕادیۆو تەلەفزۆنی ئێران، لە ڕەوتی تەقەکردنەکان لە ویلایەتی کەڵیفۆڕنیاو فیلادلفیا لە ئەمریکا، ٦ کوژراوو برینداری لێکەوتووەتەوە.

ڕۆژی سێشەممەش لە کاتی ڕاوەدوونانی پۆلیسدا کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لەگەڵ باوکی کوژران.

لە وەڵامی تەقەکردن لە «ئانتۆنی جۆن گرازیانۆ» کە تۆمەتبار بووە بە کوشتنی هاوسەرەکەی، هێزەکانی پۆلیس لەناو ئۆتۆمبێلەکەی دا تەقەیان لە خۆی و« ساڤانا»ی کچی کردو لەو ڕووداوەدا هەردووکیان کوژران. کچەکە لەلایەن باوکیەوە بەدیل گیرابوو.

ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ نزیک ئاماده‌یی "ڕۆکسبۆرۆ" له‌ شاری "فیلادلفیا" ته‌قه‌کردنێک بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی تازەلاوێکی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ و برینداربوونی سێ که‌سی دیکه‌، هه‌رچوار قوربانیه‌که‌ش یاریزانی تۆپی پێ بوون.

 بە وتەی شایەتحاڵان، چەند هێرشبەرێک لە ناو ئۆتۆمبێلێکەوە دەستیان کردووە بە تەقەکردن لەو یاریزانانەی تۆپی پێ.

سەرپەیڤ