ئه‌یلوول 29, 2022 14:33 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان لە سەرانسەری فەرەنسا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە موچە

بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی ئەمڕۆ لە سەرانسەری فەرەنسادا لەلایەن چەند سەندیکا و کۆمەڵەیەکی لاوانەوە بانگێشتن بۆ خۆپیشاندان کراوە، بۆ ئەوەی داوای زیادکردنی موچە بکرێت و پێش پەردەلادان لەسەر پلانی حکومەت بۆ خانەنشینیش وشداری بدرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی فەرەنسا ٢٤، «سێلین ڤارزێلتی» سکرتێری سەندیکای کرێکاریی فەرەنسا ڕایگەیاندووە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لانیکەم ٢٠٠ شوێنی گردبوونەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا پلانی بۆ دانراوە و خۆپیشاندانەکە لە پاریس کاتژمێر ٢ بەکاتی خۆجێیی  لە مەیدانی «دانفێر-ڕۆچێرۆ» بەرەو «باستیل» دەست پێ دەکات.

بەپێی راپۆرتەکە، خۆپیشاندەران لە سەرانسەری فەرەنسا داوای زیادکردنی موچە، خانەنشینی، بارەبوی خوێندن کەمترین پێداویستییە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن لە جەنگەی هەڵاوسانێکی پێوانەیی دا.

پۆلیسی فەرەنسا ڕایگەیاندووە، بڕیارە شەش هەزار کەس بەشداریی خۆپیشاندانەکەی پاریس بکەن.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نێوخۆی فەرەنسا، ژمارەی خۆپیشاندەرانی پاریس لە ١٧ی ئازاردا سێ هەزار و ٢٠٠ کەس و لە ٢٧ی ژانویەشدا هەشت هەزار و ٨٠٠ خۆپیشاندەر بووە.

لەنێو خۆپیشاندەران لە سەرانسەری فەرەنسا نوێنەرانی سەندیکاکان و هەروەها بەرپرسانی هەڵبژێردراو، پارتە چەپەکان، ئەندامانی سەندیکای جەماوەریی نوێی ئیکۆلۆژی و کۆمەڵایەتیی (نوپێس)، پارتی نوێی دژە سەرمایەداریی (NPA)، هەروەها کۆمەڵێک لە ئەنجومەنەکانیش بەشدار دەبن.

سەرپەیڤ