ئیدانەکرانی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر مەزارگەی پیرۆزی شاچراغ(ع) لەلایەن ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە
«ستیڤان دوجاریک» وتەبێژی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر خەڵک لە مەزارگەی پیرۆزی شاچراغ (ع) لە شاری شیرازی ئێرانی شەرمەزار کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕۆژی چوارشەممە بە کاتی خۆجێیی، وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوەکان، «ستیفان دوجاریک» سەبارەت بە کاردانەوەی ئەم ڕێکخراوە نێونەتەوەییە سەبارەت بە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر خەڵک لە مەزارگەی پیرۆزی شاچراغ(ع) لە شاری شیرازی سەربە پارێزگای فارسی ئێران، لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێراندا وتی: کردەوەگەلی تیرۆریستی بە تایبەت هێرش بۆ سەر ناوەندە ئایینییەکان ئیدانە دەکەین و هاوسۆزیی خۆمان بۆ گەل و حکومەتی ئێران دەردەبڕین.
جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی چوارشهممه کەسانی چهکدار لە سەر دابی تیرۆریستانی تهکفیری به تهقهکردن له دهرهوهی مهزارگهی پیرۆزی شاچراغ خهڵکی نێو ئەم مهزارگه پیرۆزهیان دایە بەر دەستڕێژ. لەم هێرشە تیرۆریستیەدا ١٥ کەس شەهیدو ٢٣ کەسیش بریندار بوون.