تشرینی دووه‌م 07, 2022 22:50 Asia/Tehran
  • نوێنەری ئێران:  وتووێژی نیشتیمانیی هەمەلایەنە لە بەحرەین دا پێویستە

نوێنەری ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژێنێڤ جەختی لە سەر پێویستیی وتووێژی ھەمەلایەنەی نیشتیمانی لە بەحرەین دا کردەوە.

ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەیەکدا پێداچوونەوەی بە دۆخی مافی مرۆڤ لە بەحرەین کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «عەلی بەحرەینی»، نوێنەری ئێران، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤی سویسرا سەبارەت بە پێداچوونەوە بە دۆخی مافی مرۆڤ لە بەحرەین، خوازیاری جێبەجێ کرانی ڕاسپاردەکان بوو بۆ ئازادکردنی هەموو زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی بەحرەین.

هەر لەم دیدارەدا نوێنەری ئێران خوازیاری وتووێژی ھەمەلایەنەی نیشتیمانی لە بەحرەین بوو و جەختی لە سەر پێویستیی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ نۆژەنکردنەوەی شوێنە ئاینییە زیانلێکەوتووەکان کرد.

سەرپەیڤ