کانونی یه‌که‌م 24, 2022 20:39 Asia/Tehran
  • نیگەرانیی زۆربەی فەرەنسییەکان لەبارەی سەرھەڵدانی شەڕ لە سنوورەکانی ئەوروپا

ئەنجامی ڕاپرسییەک وا دەردەخات کە زۆرینەی خەڵکی فەڕەنسا نیگەرانن لە سەرھەڵدانی شەڕ لە سنوورەکانی ئەوروپاو دەیانەوێت دانوستان لەگەڵ مۆسکۆ بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا، بە گوێرەی ئەنجامی ڕاپرسییەکی دامەزراوەی ئیفۆپ «IFOP» سەدی ٨٣ی فەرەنسییەکان نیگەرانن سەرھەڵدانی شەڕ لە سنوورەکانی ئەوروپا و سەدی حەفتایان   لەگەڵ چارەسەریی دیپلۆماسی و دانوستان لەگەڵ مۆسکۆن بۆ دەرچوون لە ململانێی سەربازی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا.

ڕووسیا ھەر لە سەرەتای شەڕی ئۆکرانیاوە ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر گەرەنتی ئەمنی بۆ داماڵینی سەربازی ئۆکرانیاو کشانەوەی نیونازییەکان لەدەسەڵات لەم وڵاتەی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپادا ھەبێت، شەڕەکە ڕادەگرێت.

دەسەڵاتدارانی ئەوروپاو ئەمریکا هەرلەسەرەتای شەڕی ئۆکرانیا پاکێجی بایکۆت و گەمارۆیان لەدژی ڕوسیا لە ڕەهەندە سیاسی و ئابورییە جیاوازەکاندا جێبەجێ کردووە، کە دیارە مەبەستەکەشی فەشەل کردنی ڕوسیا بووە لە ڕووی ئابوری و فشارخستنە سەر ئەم وڵاتە.

هاوکات بەشێک لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەو گەمارۆیانە بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا گەڕاونەتەوە و ئەوروپاش ڕووبەڕووی خراپتربوونی قەیرانی ئابووری و نەبوونی سووتەمەنی بووەتەوە.

درێژەدان بە سیاسەتەکانی دژە ڕووسیا لە وڵاتانی ئەورووپی، لە ئێستادا ئاسایشی ناوخۆی ئەوروپاشی خستووەتە مەترسییەوە.

سەرپەیڤ