کۆریای باکوور ساڵی ٢٠٢٣ ی بە تاقیکردنەوەی موشەکی نوێ دەست پێ کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i413973-کۆریای_باکوور_ساڵی_٢٠٢٣_ی_بە_تاقیکردنەوەی_موشەکی_نوێ_دەست_پێ_کرد
کۆریای باکوور لە کاژێرەکانی سەرەتای ساڵی نوێدا موشەکێکی بالیستیکی کورت مەودای تەقاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 01, 2023 14:30 Asia/Tehran
  • کۆریای باکوور ساڵی ٢٠٢٣ ی بە تاقیکردنەوەی موشەکی نوێ دەست پێ کرد

کۆریای باکوور لە کاژێرەکانی سەرەتای ساڵی نوێدا موشەکێکی بالیستیکی کورت مەودای تەقاند.

ئاژانسی هەواڵدەریی یۆنهاپ لە زاری سوپای کۆریای باشوورەوە وای بڵاوکردەوە، ئەم موشەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە کاتی خۆجێیی ئاراستەی دەریای ژاپۆن کراوە.

بلومبێرگ لە زاری پاسەوانی کەناراوەکانی ژاپۆنەوە ڕایگەیاندووە، پێدەچێت مووشەکەکە لە دەریادا نیشتبێتەوە.

هەروەها کۆریای باکوور بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە سێ مووشەکی بالیستیکی کورت مەودای لە بنکەی چانگوا لە باشووری پیۆنگ یانگەوە تەقاند.

ئەم مووشەکانە دوای ئەوەی ٣٥٠ کیلۆمەتریان تێپەڕاندووە، لە ئاوەکانی دەریای ڕۆژهەڵات کەوتوونەتە خوارەوە.

هەڵدانی سێ موشەکەکە لەلایەن پیۆنگ یانگەوە ڕۆژێک دوای ئەوە ئەنجامی گرت کە کۆریای باشوور  موشەکێکی گەردوونگەڕیی بە سووتەمەنیی ڕەقەوە تاقی کردەوە.