کانونی دوھەم 05, 2023 23:14 Asia/Tehran
  • دیمیتری مێدڤێدۆڤ: به‌رپرسانی واشێنگتۆن لێدوانەکانیان هاوشێوه‌ی وه‌زیری پڕوپاگەنده‌ی نازییه‌کانه‌

«دیمیتری مێدڤێدۆڤ» جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشتی فیدراسیۆنی روسیا ڕایگەیاند: به‌رپرسانی واشێنگتۆن لێدوانەکانیان لەگەڵ کرداره‌کانیاندا یه‌ک ناگرێته‌وه‌ و وته‌کانیان لە وه‌زیری پڕوپاگەنده‌ی نازییه‌کان دەچێت.

«دیمیتری مێدڤێدۆڤ» جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشتی فیدراسیۆنی روسیا له‌ لێدوانێکدا وەڵامی لێدوانه‌کانی «ئانتۆنی بلینکێن»ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکای دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند، به‌رپرسانی واشێنگتۆن لێدوانەکانیان لەگەڵ کرداره‌کانیاندا یه‌ک ناگرێته‌وه‌ و وته‌کانیان ڕێک لە وه‌زیری پڕوپاگەنده‌ی نازییه‌کان دەچێت.

وتیشی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ده‌یان ملیار دۆلاری بۆ شه‌ڕی ئۆکرانیا خه‌رج کردووه‌ و دەیەوێت به‌ ده‌ستی که‌سانی دیکه‌ هه‌زاران که‌س له‌نێو بەرێت. لە ئێستادا بانگەشەی ئەوە دەکات کە گوایە شه‌ڕی ئۆکرانیا شه‌رمه‌زارییه‌ بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی روسیا که‌ ده‌یانه‌وێت ئاسۆیه‌کی جوانتر بۆ وڵاته‌که‌یان دەستەبەر کەن، دیارە ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی سنوری بێ ئاگایی و رەوشت نزمییە.

«مێدڤێدۆڤ» وتیشی: ئه‌مریکا ده‌یان ملیار دۆلاری بۆ شه‌ڕی ئۆکرانیا خه‌رج کردووه‌و چه‌ک و ته‌قه‌مەنیی بۆ هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ ناردووەو ده‌یه‌وێت به‌ ده‌ستی که‌سانی دیکه‌ هه‌زاران که‌س له‌نێو بەرێت و لە ئێستادا له‌ رێگه‌ی ئۆکرانیاشەوه‌ دژایه‌تی وڵاتەکه‌مان دەکات.

جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشتی فیدراسیۆنی روسیا باسی له‌وه‌ش کرد: لێدوان و کرده‌وه‌کانی کاربەدەستانی ئه‌مریکا یه‌ک ناگرنه‌وه‌ و گشت سنوره‌کانی ئه‌خلاق و که‌رامه‌تیان بەزاندووە، ئه‌وه‌ی واشێنگتۆن ئەنجامی دەدات نه‌ریتی نازییه‌کانه‌ و لێدوان و چەواشەکارییەکانیشیان ڕێک لە وتارو پڕوپاگه‌نده‌کانی سه‌رده‌می نازییه‌کان دەچێت ، به‌ڵام دیارە ئه‌م لێدوانانه‌یان به‌هیچ شێوه‌یەک کاریگه‌ری له‌سه‌ر که‌س دانانێت.

جێگای ئاماژەیە، «ئانتۆنی بلینکێن»ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا چەند ڕۆژێک لەمەبەر لە ھەڵوێستێکی ئانتریک کارنەدا بانگەشەی کرد بوو کە، ئەمریکا هاوڵاتیانی روسیای خۆش ده‌وێت و به‌ته‌واوه‌تی پشتگیری له‌و که‌سانه‌ ده‌کات که‌ ده‌یانه‌وێت داهاتویه‌کی رۆشن بۆ وڵاتەکەیان و خۆیان دەستەبەر بکەن.

سەرپەیڤ