کانونی دوھەم 24, 2023 13:15 Asia/Tehran
  • وشداری مێدڤێدێف لە مەڕ ڕوودانی شەڕی جیهانیی سێهەم

«دیمیتری مێدڤێدێف»ی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا وشداری دا لەحاند ڕوودانی شەڕی جیهانیی سێهەم .

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە وشداری دا کە لەبەر ئەو دوژمنایەتیانەی بەرامبەر بە ڕووسیا دەکرێ، جیهان لە مەترسیی شەڕی سێهەمی نێودەوڵەتی نزیک بووەتەوە، بەڵام بێتوو ئەمریکا واز لە ئەورووپا بێنێ، ئەوا جیهان دیسانەوە دەبێتەوە شوێنێکی ئەهوەن و پاوەجێ. ناوبراو ڕۆژی یەکشەممەیش وتبووی؛ بێتوو شەڕی ئوکرانیا زۆربخایەنێت، ئەگەری زۆرە لە یەک کاتی تایبەتدا ، هاوپەیمانییەکی سەربازی لە وڵاتانی نەیاری ئەمریکا پێک بێت.

سەرۆکی دومای ڕووسیایش وشداری داوە بە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ئەندامی ناتۆ کە بێتوو پەلاماری ڕووسیا بدرێ ئەوا کارەساتێکی جیهانی ڕوو دەدات و وڵاتانی ڕۆژاوایی تیا دەچن. «ڤیاچسلاو ڤێلۆدین» سەرۆکی دومای ڕووسیا رایگەیاند کە بەڕێکرانی چەک بۆ ئوکرانیا لە لایەن ئەمریکاو ناتۆوە بۆ پەلاماردانی ڕووسیا ، کەڵک وەرگرتنی تۆڵەکارانەی ڕووسیا لە چەکی بەهێزتری بە دواوە دەبێ. ناوبراو وشداری دا بە وڵاتانی ڕۆژاوایی کە پەلاماردرانی ڕووسیا بە هۆی چەک ناردنی ئەوان بۆ ئوکرانیا، کارەساتێکی جیهانی دەخوڵقێنێ.

ئەورووپا لە کاتێکدا هەوڵ دەدات چەک و کەرەستەی جەنگی زیاتر بەڕێ بکات بۆ ئوکرانیا کە «دیمیتری پسکۆف»ی وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا دوێنێ دووشەممە وتی: بەڕێکرانی تانک لە لایەن وڵاتانی ئەورووپیەوە بۆ ئوکرانیا، تەنیا ئێش و ئازاری خەڵکی ئەم وڵاتە زیاتر دەکات.

شەڕی ئوکرانیا بە هەموو دواهاتی بەربڵاوی سیاسی، سەربازی، ئابووری، کۆمەلایەتی و تەنانەت کلتووریی خۆیەوە، خەریکی تێپەراندنی یازدەهەمین مانگیەتی و بەڕێ کرانی چەک و کەرەستەی جەنگی لە لایەن وڵاتانی ڕۆژاواییەوە بۆ ئوکرانیایش هەر بەردەوامە.

کاربەدەستانی ڕووسی و ژمارێک کارناس و میدیای ڕۆژاوایی، شەڕی ئوکرانیا بە شەڕی بریکارانەی نێوان ڕۆژاوا و ڕووسیا دەزانن.

 

سەرپەیڤ