کانونی دوھەم 28, 2023 16:22 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەی بۆمب لە نەیجێریا

سەرچاوە هەواڵییەکانی نەیجێریا وایان بڵاو کردەوە لە گوندێکی ناوەندی وڵاتی نەیجێریا ٤٠ کەس کوژراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕادیۆی سواحیلیی دەرەوەی سنوور، دوای تەقینەوەی بۆمبێک لە گوندی «ڕوکوبی» لەسەر سنووری ویلایەتەکانی «ناساراوا» و «بێنوئێ» لە ناوەڕاستی وڵاتی نەیجیریا، 40 ئاژەڵداری سەربە هۆزی «فولانی» گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.

دەزگا ئەمنییەکانی نەیجیریا لە سەرەتادا ژمارەی کوژراوانیان بە ٢٧ کەس ڕاگەیاند بوو، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتە نوێیەکان ژمارەی قوربانیانی ئەم بۆمب دانانە گەیشتووەتە ٤٠ کەس.

«ڕەحمان نانسێل» وتەبێژی پۆلیسی ویلایەتی «نەساراوا» وتی: «لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە و دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ئەم ڕووداوە بەردەوامە.

«عەبدوڵڵا سولە»، پارێزگاری ویلایەتی «نەساراوا» بانگەوازی بۆ خەڵکی ھۆزی«فولانی» کرد کە هێورببنەوە و ڕایگەیاند، خۆیان لە هەر ڕێکارێکی تۆڵەسەندنەوە بەدوور بگرن.

«سولە» ئاماژەی بەوەشکرد، فەرمانبەرانی ئاسایشت ڕەوانەی ناوچەکە کراون بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوی بۆردومانەکەی ڕۆژی چوارشەممە.

نائەمنی لە نەیجیریا لە کاتێکدا ڕووی لە پەرەسەندن ناوە کە ئەم وڵاتەی ڕۆژئاوای ئەفریقیا لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی مانگی فڵزیەی ساڵی ٢٠٢٣ نزیک دەبێتەوە.

سەرپەیڤ