کانونی دوھەم 31, 2023 22:06 Asia/Tehran
  • کردەوەی دوژمنکارانەی ئەمریکا لە دژی ٧ دامەزراوەی ئێرانی

وەزارەتی بازرگانیی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە ناوی حەوت دامەزراوەی ئێرانیی بە بیانووی یارمەتیدانی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکرانیا خستۆتە لیستی ڕەشی بازرگانیی خۆیەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەم حەوت دامەزراوە ئێرانییەی لەو لیستەدا ناوی تۆمار کردوون، لە بەر ناردنی خۆفڕەکانیان بۆ ڕووسیا بووە کە لە ئێستادا بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا بەکار دەهێندرێن. لە نێو ئەو دامەزراوانەدا دەتوانین ئاماژە بە کۆمپانیای دیزاین و بەرهەمهێنانی بزوێنەری فڕۆکە، هێزی ئاسمانیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و کۆمپانیای «پەڕاوەری پارس» بکەین.

لەم بەیاننامەیەدا وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی لە ئێران بەرهەم هێنراون، ڕەوانەی ڕووسیا دەکرێن بۆ بەکارهێنانی لە شەڕی ئۆکرانیا؛ چالاکییەک کە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا ناکۆکە.

لە چەند مانگی ڕابردوودا ئۆکرانیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گوایە کۆماری ئیسلامیی ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕەوانەی ڕووسیا کردووە بۆ بەکارهێنانی لە شەڕی ئۆکرانیا.

سەرپەیڤ