تەقینەوەیەک لە شاری «نۆڤۆسیبیرسک»ی ڕووسیا دوانزە کوژراوی لێکەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i415057-تەقینەوەیەک_لە_شاری_نۆڤۆسیبیرسک_ی_ڕووسیا_دوانزە_کوژراوی_لێکەوتەوە
لە ئەنجامی تەقینەوەی غاز لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی پێنج نهۆمی لە شاری «نۆڤۆسیبیرسک»ی ڕووسیا 12 کەس کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 10, 2023 10:11 Asia/Tehran
  • تەقینەوەیەک لە شاری «نۆڤۆسیبیرسک»ی ڕووسیا  دوانزە کوژراوی لێکەوتەوە

لە ئەنجامی تەقینەوەی غاز لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی پێنج نهۆمی لە شاری «نۆڤۆسیبیرسک»ی ڕووسیا 12 کەس کوژران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی تەندروستیی ناوچەی «نۆڤۆسیبیرسک» هەروەها ئەوەی پشتڕاست کردووەتەوە کە لە ئەنجامی ڕوودانی تەقینەوە لەو باڵەخانە پێنج نهۆمییەدا، ٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.

لێکۆڵینەوە لەو بوارەدا دەستی پێ کردووە و هێزە ئەمنییەکان ھەتا ئێستا دوو کەسیان دەستگیرکردووە.

هەرێمی «نۆڤۆسیبیرسک» دوای گیان لە دەست دانی ئەو شارومەندانە ماتەمینیی گشتی ڕاگەیاند.

شاری «نۆڤۆسیبیرسک» سێیەم گەورەترین شاری ڕووسیایە لەدوای مۆسکۆ و «سەنت پیتێرسبۆرگ» کە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەسی تێدایە، هەروەها پڕ دانیشتووترین و گەورەترین شاری ویلایەتی «سیبیریا»ی ڕووسیایە.

«نۆڤۆسیبیرسک» دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی دەشتی «سیبیریا»ی ڕۆژئاوا.