شوبات 14, 2023 23:57 Asia/Tehran
  • دژایەتیی فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، ئەمریکا و ئیتالیا لەگەڵ شارۆچکەسازییەکانی ڕژێمی زایۆنی

فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، ئەمریکا و ئیتالیا دژایەتی خۆیان بۆ شارۆچکەسازییەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی ئیرنا، وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا، ئاڵمانیا، بەریتانیا، ئەمریکا و ئیتالیا لە بەیاننامەیەکدا جەختیان لەوە کردەوە کە دژی بڕیارەکەی ئەم دواییەی کابینەی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت شارۆچکە چێکردن لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن.

پێشتر«ستیڤان دوجاریک»، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕۆژی دووشەممەدا ڕایگەیاندبوو، «ئانتۆنیۆ گۆتێرێش» سکرتێری گشتیی ئەم ڕێکخراوەیە، بە قوڵی نیگەرانە لە ڕەزامەندیی کابینەی ڕژێمی زایۆنی بۆ دروستکردنی ٩ شارۆچکە لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن.

«ستیفان دوجاریک» ڕاشیگەیاند، «ئانتۆنیۆ گۆتێرێش» دووپاتیکردەوە کە هەموو شارۆچکەیەک بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان نایاسایین و بەربەستێکی بنەڕەتین لەبەردەم ئاشتیدا.

ڕۆژنامەی عیبری زمانی یەدیعوت ئەهارۆنۆت لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتی زایۆنیستی بەڕێوەبراو لە دانیشتنەکەش دا ڕێککەوتن لەسەر بە یاسایی کردنی ٩ شارۆچکە لە کۆی ٧٧ شارۆچکەی نایاسایی کە وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنی، «ئیتمار بن گوێر» خوازیاری بەیاسایی کردنی بووبوو.

سەرپەیڤ