شوبات 15, 2023 13:43 Asia/Tehran
  • مــــــن مــــوسڵمــانـــــم.... کەوا بوو ھەم

هاوسۆزی و هاوکاریی پەنابەرانی موسڵمانی ڕۆهینگیا بۆ گەلی تورکیا. موسڵمانە ئاوارەکانی ڕۆهینگیا لە کەمپەکانی باشووری بەنگلادیشەوە هاوکاریی مرۆڤییان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە لە تورکیا ڕەوانە کرد.

Image Caption

موسڵمانە ئاوارەکانی ڕۆهینگیا کە بەهۆی هەڵسوکەوتی جیاکاری میانمارەوە ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێ بهێڵن و لە کەمپەکانی بەنگلادیشدا لە بارودۆخێکی زۆر سەختدا دەژین، هاوکارییان بۆ هاوئایینە موسڵمانەکانیان لە تورکیا ناردووە.

Image Caption

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، هاوکارییەکانی پەنابەرانی موسڵمانی ڕۆهینگیا کە لە کەمپەکانی باشووری بەنگلادیش نیشتەجێن، داگری ٧٠٠ بەتانی و ٢٠٠ چاکەتە کە ھەرھەمووی گەیەندراوەتە دەسەڵاتدارانی تورکیا.

Image Caption

بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم بەشدارییە نەختینەیی و نانەختینەییە گەیەنراونەتە دەستی بەرپرسانی دەزگای هەماهەنگی و هاوکاریی تورکیا (تیکا) لە داکا.

Image Caption

ئەم یارمەتییە مرۆڤییانە لە ھەل و مەرجێکدا لە لایەن بێ پەسیوانی ڕووھینگیاییەوە بۆ خەڵکی موسڵمانی تورکیا دەنێردرێت کە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هۆشدارییان داوە لە دەرئەنجامی کەم و کوڕی و کاریگەرییەکانی لەسەر دۆخی موسڵمانانی ڕۆهینگیا لە کەمپەکانی بەنگلادیش.

Image Caption

سەرپەیڤ