شەرمەزارکرانی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سوریا لە لایەن ڕووسیاوە
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە توندی ئیدانەی هێرشە نوێیەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سووریای کرد.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ڕژێمی زایۆنی گەلێک جار بە هێرشی ئاسمانی ھەڵیکوتاوەتە سەردیمەشق و ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریا کە لە زۆرجار لە ئەنجامی ھاتنی دەستی چەکە دژە ئاسمانییەکانی سووریا بەرپەرچ دراونەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، هێرشە ئاسمانییە نوێیەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەکانی دیمەشق و دەوروبەری لە سووریا شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند کە ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکی گەورەی یاسا نێودەوڵەتییەکانن.
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی ئیسرائیل سەرلە بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە لە دیوی جۆلانی داگیرکراوی سووریاوە هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی باشووری ئەم وڵاتەو و سنووری ئاسمانیی سوریایان بەزاند.
هاوکات لەگەڵ ھێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سەکۆیەکی ڕادار لە باکووری پارێزگای «ئەلسویدە»، باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە باشووری دیمەشقیش کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا لانیکەم ٢٠ کەس شەھید و بریندار بوون.
ڕژێمی خوێنمژی زایونی لە ھەل و مەرجێکدا فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕەوانەی وڵاتی سووریا دەکات کە زۆرێک لە وڵاتانی گردوپەڕ لە بەر بوومەلەرزە قورسەکەی ئەم وڵاتە خەریکی ڕەوانە کردنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانەن بۆ ئەم وڵاتە.