ئادار 07, 2023 13:01 Asia/Tehran
  • ئولیانۆف: سەفەری گرۆسی بۆ تاران، تەواو بنیاتنەر بوو

نوێنەری ڕووسیا لە دانوستانەکانی ڤییەنا بە ئاماژە بەوەی کە سەفەری گرۆسی بۆ تاران تەواو بنیاتنەر بوو وتی ترۆئیکای ئەورووپایی و ئەمریکا ئامادەی بڕیاردان بۆ گەڕانەوە بۆ لای ڕێکەوتنی ئەتۆمئیی ئێران نین.

میخائیل ئۆلیانۆفی نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی سەقامگیر لە ڤییەنا سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە وتووێژێکدا لەگەل هەواڵدەریی تاس، سەفەری "رافائێل گرۆسی" بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە گەلێک بنیاتنەر وەسف کرد و وتی: چالاکیی تاقی کردنەوەی راستی و چاودێری زیاتر بە سەر دام و دەزگە ئەتۆمییەکانی ئێران دیاری کراوە کە هێشتا یەکلا نەبۆتەوە.
ئەم دیپلۆماتە ڕووسە سەبارەت بە ئەگەری دەسپێبوونی دانوستانی هەڵگیرانی بایکۆتەکانی ئێران لە ڤییەنا رایگەیاند: سەبارەت بە دەسپێکرانەوەی دانوستانەکانی بووژاندنەوەی بەرجام هیچ جم وجۆڵێک نابیندرێ.

ئێران و هەروەها ڕووسیا و چین ئامادەی یەکلاکرانەوەی بڕیاری گەڕانەوە بۆ پارامێترە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمین کە دەتوانین بڵێین تەباییەکی تۆکمە و تەواو لەسەر ئەوە لە ئارادایە. لە لایەن ترۆییکای ئەورووپایی و ئەمریکاوە هێشتا وەها ئامادەییەک نابیندرێ.

سەرپەیڤ