پاریس نوقمی زبڵ و خاشاکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i415911-پاریس_نوقمی_زبڵ_و_خاشاکە
بەردەوامیی مانگرتنی سپورەکانی پاریسی پێتەختی فەڕانسا، قەیرانی سەریەککەوتنەوەی پاشەرۆک و زبڵ لەو شارەی پەرە پێ داوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 14, 2023 19:20 Asia/Tehran
  • پاریس نوقمی زبڵ و خاشاکە

بەردەوامیی مانگرتنی سپورەکانی پاریسی پێتەختی فەڕانسا، قەیرانی سەریەککەوتنەوەی پاشەرۆک و زبڵ لەو شارەی پەرە پێ داوە.

سپورە فەڕانسییەکان لە نزیکەی حەوتەیەک لەمەوبەرەوە لەناڕەزایەتی بەرامبەر بە گەڵاڵەی حکومەتی ئەو وڵاتە بۆ بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینیی مانیان گرتووە، ئەو ناڕەزایەتیەش بووەتەهۆی سەریەک کەوتنەوەی پاشەرۆک و زبڵ و خاشاکێکی زۆر لە پاریس.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران نزیکەی پێنج هەزارو شەشسەد تۆن پاشەرۆک لەسەر شەقامەکانی پاریس کەڵەکە دراون.

دژبەرانی هەڵسوکەوتی شارەوانیی پاریس لەدژکردەوە بەرامبەربە پرسی کەڵەکەبوونی ئەوهەموو زبڵ و خاشاکە لەو شارە دەڵێن کە شارەوانەکەی هیچ گرینگیەک نادا بە خاوێنیی پاریس.

هەربەوپێیە بەرپرسانی خۆجێیی پاریس خوازیاری دەستپێکردنەوەی چالاکیی پۆلێک لە سپورەکان بوون بەمەبەستی ڕاماڵینی پاشەرۆک و زبڵەکان و بەرگرتن لە کەوتنەمەترسیی تەندروستیی هاووڵاتیان.