سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان: نەورۆز دەرفەتێکە بۆ وتووێژو هاوپشتی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i416167-سکرتێری_گشتیی_نەتەوە_یەکگرتوەکان_نەورۆز_دەرفەتێکە_بۆ_وتووێژو_هاوپشتی
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وێڕای پیرۆزبایی کردنی جێژنی نەورۆز وتی: نەورۆز جێژنی کەلەپوری ڕۆشنبیری و دەوڵەمەنی لە فرەچەشن بوونی مرۆڤایەتی و دەرفەتێکیشە بۆ وتووێژو هاوپشتی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 21, 2023 16:43 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان: نەورۆز دەرفەتێکە بۆ وتووێژو هاوپشتی

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وێڕای پیرۆزبایی کردنی جێژنی نەورۆز وتی: نەورۆز جێژنی کەلەپوری ڕۆشنبیری و دەوڵەمەنی لە فرەچەشن بوونی مرۆڤایەتی و دەرفەتێکیشە بۆ وتووێژو هاوپشتی.

«ئانتۆنیۆ گۆترێش»ی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەمیانەی پەیامێک بەبۆنەی هاتنی جێژنی نەورۆز ڕایگەیاند: نەورۆز خاڵی دەسپێکی ساڵێکی نوێ و گەییشتنی بەهارە.

«ئانتۆنیۆ گۆترێش» هەروەها وتی: نەورۆز دەرفەتێکە بۆ هەموولایەک لەپێناو فێربوونی نرخ و بەهای ئاشتی و وتووێژو هاوپشتی و هاوکات پێداگریی سەرلەنوێ لەسەر بەڵێنمان بەرامبەر بە پەرەپێدانی مافی مرۆڤ و شەرەف و ڕێزی بەرامبەرو ئاشتی و پارێزگاری لە گۆی زەوی هاوتەریب لەگەڵ پاراستنی ژینگە.

ناوبراو بە ڕاشکاوی وتی: لەم ڕۆژەدا زۆرتر لە سێسەد ملوێن کەس لەسەرانسەری جیهان سەردانی بنەماڵەو کەس و کاریان دەکەن و بیرەوەریەکانیان دەگێڕنەوەو لەهەمان کات دا چاوەڕوانی داهاتویەکی روناک و پڕشنگداریشن.