نیسان 02, 2023 22:14 Asia/Tehran
  • دیمیتری پۆلیانسکی: ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایشدا بێلایەنانە مامەڵە دەکات

جێگری یەکەمی نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بێلایەنانە مامەڵە دەکات.

Image Caption

ڕووسیا لە ڕۆژی شەممە ١ی ئاپریلی ٢٠٢٣ەوە بۆ ماوەی یەک مانگ سەرۆکایەتیی خولەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی گرتە ئەستۆ.

دوایین جار کە ڕووسیا پۆستی سەرۆکایەتیی خولەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی گرتە ئەستۆ، مانگی فڤریەی ٢٠٢٢ بوو.

Image Caption

بەگوێرەی ئاژانسی تاس، «دیمیتری پۆلیانسکی،»جێگری یەکەمی نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دوێنێ شەممە ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا وەک ناوبژیوانێکی بێلایەن مامەڵە دەکات و هەوڵدانەکان بۆ ئانتریک کردنی ڕووسیاش ھیچی لێ ناوەشێتەوە.

Image Caption

پێشتر «جۆزێف بورێل» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، بە ئاماژەدان بە سەرۆکایەتیی دەورەیی ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەبێ سەرنجدانی ڕۆڵی ئەندامانی ئەم یەکێتییە لە درێژەخایاندنی شەڕە بڕستبڕەکەی ئۆکرانیا ، باسی ئەوەی کرد کە ماوەی کەڵکاژۆیی لە سەرۆکایەتیی بەسەر ئەنجومەنی ئاسایشت دا نادەین.

Image Caption

لە وەڵامی سەرۆکایەتیی ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان شەممەی ڕابردوو، «دیمیتری کۆلبا» وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا بانگەشەی کرد کە: سەرۆکایەتیی ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان شەپڵاخێکە کە لە ڕووخساری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەشێندراوە.

Image Caption

سەرەڕای گلەیی و داواکارییەکانی ئۆکرانیا، بەرپرسانی ئەمریکی ڕایانگەیاند کە واشێنگتۆن ناتوانێت سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی ئاسایش لە ڕووسیایەک کە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشە و خاوەنی مافی ڤیتۆیە، قەدەغە بکات.

سەرپەیڤ