نیسان 19, 2023 20:21 Asia/Tehran
  • تا ئێستا ٣٠٠ کەس لە ململانێکانی سودان کوژراون

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی ڕایگەیاندووە، بەهۆی شەڕی سودانەوە ٣٠٠ کەس کوژراون و ٢٦٠٠ کەسیش بریندار بوونە.

ئاژانسی هەواڵدەریی «ئەسۆشیتێد پرێس» یش ڕایگەیاندووە، ژمارەی کوژراوانی شەڕی سودان گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٧٠ کەس. هەندێک هەواڵیش باس لە سووتانی کۆگاکانی سووتەمەنی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی خارتوم دەکەن.

ئاژانسەکانی هەواڵدەری باسی پەرەسەندنی شەڕو پێکدادانەکان لە فڕۆکەخانەی خارتوم و دەوروبەری بارەگای سوپا و کۆشکی سەرۆکایەتی و گەڕەکی «حللە حەمەد»ی ئەم شارەیان کردووە.

سوپای سودان هێرشی هێزەکانی کاردانەوەی خێرا بۆ سەر بارەگای سەرکردایەتیی گشتی لە خارتوم بە هۆکاری پێشێلکردنی ئاگربەست ناساندووە. وتەبێژی سوپای سودان ڕایگەیاندووە: هێزەکانی کاردانەوەی خێرا ڕێگە بە ڕاپەڕاندنی ئاگربەستەکە نادەن.

وەزارەتی تەندروستی سودان ڕایگەیاندووە:لە سەرەتای شەڕی سودانەوە تا ئێستا لانیکەم ١٦ نەخۆشخانە لەم وڵاتە داخراون. وتەبێژی لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور ڕایگەیاند بارودۆخی نەخۆشخانەکانی سودان کارەساتبارە.

وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانیش وتویەتی: ھەڵمەتی مرۆڤ دۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم وڵاتەدا ڕووبەڕووی کێشەیەکی بەبڕشتانە بووەتەوە. ھاوکات هەوڵی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێکان لە سودان، سەرەڕای بێ ئەنجام بوونی، ھەروا بەردەوامە.

سەرپەیڤ