نیسان 26, 2023 17:58 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی ڕووسیا بۆ یارمەتیدانی چارەسەریی قەیرانی سودان

جێگری نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیی خۆی بۆ یارمەتیدانی ئەم وڵاتە لەمەڕ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی سودان ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس ڕۆژی چوارشەممە، "ئانا ئێڤستیگنێڤا"، جێگری نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، وێڕای ڕاگەیاندنی ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ یارمەتیدانی چارەسەرکردنی کێشەکانی سودان، ڕایگەیاندووە، هەر ناکۆکییەک پێویستە لەسەر مێزی دانوستان چارەسەر بکرێت.

ئوستیگنیڤا وتیشی: ڕووسیا ئامادەیە یارمەتیی سودان بدات بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئێستای ئەم وڵاتە.

ئەم دیپلۆماتکارە ڕووسە ڕایگەیاند: داوا لە لایەنەکانی بەرامبەر دەکەین ئیرادەی سیاسیی نیشان بدەن و هەنگاوی خێرا بنێن بۆ ئاگربەست. ئێمە پێمان وایە هەر ناکۆکییەک لەسەر مێزی دانوستان چارەسەر دەبێت.

بەپێی ئامارە بەردەستەکان، لە ماوەی دە ڕۆژی کۆتایی شەڕەکاندا، لانیکەم ٤٠٠ کەس کوژراون کە چواریان ئەندامی بنەماڵەی نەتەوە یەکگرتووەکانن.

زیاتر لە سێ هەزار و 700 کەس بریندار بوونە و دەیان هەزار کەسیش ناچار بوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.

سەرپەیڤ