ڕوودانی پێکدادانی قورس لە کۆشکی سەرۆکایەتیی سودان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i417588-ڕوودانی_پێکدادانی_قورس_لە_کۆشکی_سەرۆکایەتیی_سودان
سەرچاوە هەواڵییەکان باسی ڕوودانی پێکدادانێکی قورسیان کردووە لە کۆشکی سەرۆکایەتیی سودان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 04, 2023 19:00 Asia/Tehran
  • ڕوودانی پێکدادانی قورس لە کۆشکی سەرۆکایەتیی سودان

سەرچاوە هەواڵییەکان باسی ڕوودانی پێکدادانێکی قورسیان کردووە لە کۆشکی سەرۆکایەتیی سودان.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی ئەلجەزیرە، سەرلەبەیانی ڕۆژی (پێنجشەممە) تێکهەڵچوونێکی قورس لە کۆشکی سەرۆکایەتیی سودان لە خارتومی پایتەختی ئەم وڵاتە ڕووی دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لەم تێکھەڵچوونانەدا چەکی قورس و فڕۆکەی شەڕکەر بەکارهێنراون.

سوپای سودان هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئامانجەکانی هێزەکانی پشتیوانیی خێرا دەستپێکرد و وەک باسی دەکرێت بەرگریی ئاسمانیی پشتیوانیی خێرا بەرپەرچی ئەو هێرشانەیان داوەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم پێکدادانانە لە کاتێکدا ڕوودەدەن کە سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە ڕایانگەیاند کە سوپای سودان ڕازی بووە بە درێژکردنەوەی ئاگربەستی حەوت ڕۆژە لەو وڵاتە.