پێکەوە ھەڵشاخانی نوێنەرانی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە پەراوێزی دانیشتنەکانی تورکیا
نوێنەرانی ڕووسیا و ئۆکرانیا کە بەشدارییان لە کۆڕبەندی پەرلەمانیی هاریکاری ئابووریی دەریای ڕەش لە تورکیا کردبوو، پێکەوە ھەڵشاخان.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن بە گێڕانەوە لە سکای نیوز، ناکۆکی لە نێوان نوێنەرانی ڕووسیا و ئۆکرانیا کاتێک ڕوویدا کە «ئۆلیکساندەر ماریکۆڤسکی» نوێنەری ئۆکرانیا هەوڵی دا ئاڵای وڵاتەکەی لە پشت نوێنەرێکی ڕووسیا هەڵبکات.
دوای ئەوە ئەندامێکی دیکەی شاندەکەی ڕووسیا بە ناوی «ڤالێری ستاڤیستکی» دوای ئەوەی ئاڵاکەی لە دەستی نوێنەرەکەی ئۆکرانیا سەند، پێکەوە ھەڵشاخان.
دوای سەرھەڵدانی ململانێی سەربازیی نێوان ڕووسیاو ئۆکرانیاو ڕاگرتنی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیاو کورتھێنانی بەشێک لە بەرهەمە خۆراکییەکان لە بازاڕەکانی جیهان، هاوینی ڕابردوو بە دەستپێشخەریی نەتەوە یەکگرتووەکان و تورکیا، "ناوەندێکی هەماهەنگیی هاوبەش" بە بەشداریی ئەم ڕێکخراوەیە دامەزراوە بە ئامانجی گواستنەوەی سەلامەتی دانەوێڵەی بەرهەم هێنراو لە ئۆکرانیا.