حوزه‌یران 16, 2023 22:39 Asia/Tehran

پۆلیسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: بەهۆی تەقەکردنێکەوە لە ناوچەی «کلیرمۆنت کاونت» لە ویلایەتی ئۆهایۆ سێ منداڵ کوژراون.

پۆلیسی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە بە کاتی خۆجێیی دوابەدوای پەیوەندیی ئافرەتێک کە باسی کوژرانی منداڵەکانی بە گوللـەی دەکرد،گەییشتە شوێنی ڕووداوەکەو لەگەڵ تەرمی سێ منداڵی تەمەن سێ وچوارو حەوت ساڵ دا کە گوللـە گیانیان لەدەستدابوو، بەرەوڕوو بووەوە. پۆلیس ڕایگەیاندووە کە ژنێکی تەمەن ٣٤ ساڵانیش لەم تەقەکردنەدا بریندار بووە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پیاوێکی تەمەن ٣٢ ساڵ لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم تەقەکردنەدا دەستگیر کراوە.

«باراک ئۆباما» سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەم دواییانەدا دوابەدوای پەرەسەندنی مشتومڕی تایبەت بە خودانەتیی چەک و چۆڵ کە دوای تەقەو قەڵاچۆکانی ساڵانی ئەم دواییەی ئەمریکا چڕ بووبوونەوە لە سەری،ڕایگەیاند: خودانەتیی چەک لە ئەمریکادا بووەتە ململانێیەکی کولتووری.

«جۆ بایدن» سەرۆک کۆماری ئەمریکاش کە لەگەڵ کێشەی هەڵگرتنی چەکی گەرم و زیادبوونی کوشت و بڕی بەکۆمەڵ لەم وڵاتەدا بەرەوڕوو بووەتەوە، کۆمارییەکانی بە خەمساردی لە ھەمبەر ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە لە ئەمریکادا تۆمەتبار کرد.

سەرپەیڤ