دیسان ئەمریکا و دیسان؛ تاوان و تەقە و مرۆڤی سڤیل کوشتن
به‌پێی ئه‌وه‌ی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له ویلایه‌تێكی ئه‌مه‌ریكا، چه‌كدارێك ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی رووبه‌ڕووی هاووڵاتییان كردووه و ژماره‌یه‌ك كه‌س بوونه‌ته قوربانی كرده‌كه
پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" كه هه‌واڵه‌كه‌ی له رۆژنامه‌ی "ڤیلادلڤیا ئینكوایه‌ر"ی ئه‌مه‌ریكی وه‌رگرتووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م چواری ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له ویلایه‌تی ڤیلادلڤیا، چه‌كدارێك ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كیی له هاووڵاتییان كردووه، به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س كوژراون و چواری تریش بریندار بوون. چه‌كداره‌كه خۆشی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیراوه.
پۆلیسی ڤیلادلڤیا بۆ رۆژنامه‌كه رایگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌بینرێت به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه‌كه، چوار كه‌س كوژراون كه دوو له‌وان هه‌رزه‌كارن، هاوكات چوار كه‌سی تریش بریندارن و بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه. ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌كانی كردووه، گیراوه و له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه. پۆلیس ئاماده نه‌بووه زانیاریی زیاتر ئاشكرا بكات.
پۆلیس زیاتر گوتوویه‌تی، چه‌كداره‌كه جلوبه‌رگی گوله‌نه‌بڕی پۆشیبوو و تفه‌نگێك و ده‌مانچه‌یه‌كی پێ بووه و به هه‌ردوو چه‌كه‌كه ته‌قه‌ی كردووه. رووداوه‌كه له گه‌ڕه‌كی كینگسیسنگ له باشووری رۆژئاوای ویلایه‌ته‌كه بووه. كوژراوه‌كانیش هه‌ریه‌كه‌یان له شوێنی جیاوازی گه‌ڕه‌كه‌كه كه‌وتبوون.
یه‌كشه‌می رابردوویش له شاری پالتیمۆری ئه‌مه‌ریكا، ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی كراوه و بووه هۆی كوژرانی دوو كه‌س و برینداربوونی 28 كه‌سی تر.
له‌وه‌ته‌ی ئه‌مساڵه‌وه تا ئێسته، به‌پێی رێكخراوی "گه‌ن ڤایۆلنس ئه‌ركایڤ" كه له ئامارێكدا ئاشكرای كردووه، 339 كرداری ته‌قه‌كردن له وڵاته‌كه هه‌بووه و به‌هۆیانه‌وه ژماره‌یه‌ك كوژراو و برریندار هه‌یه