ھێلیکۆپتەرێکی سەربازی ئەمریکا بە ٢٠ سەربازەوە تێکشکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i420909-ھێلیکۆپتەرێکی_سەربازی_ئەمریکا_بە_٢٠_سەربازەوە_تێکشکا
ھێلیکۆپتەرێکی سوپای ئەمریکا لەکاتی مانۆڕێکی سەربازیدا لە کەناراوەکانی ئوسترالیا بە ٢٠ سەربازەوە تێکشکا، تائێستاش ژمارەی قوربانیانی روداوەکە ئاشکرانەکراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 27, 2023 16:56 Asia/Tehran
  • ھێلیکۆپتەرێکی سەربازی ئەمریکا بە ٢٠ سەربازەوە تێکشکا

ھێلیکۆپتەرێکی سوپای ئەمریکا لەکاتی مانۆڕێکی سەربازیدا لە کەناراوەکانی ئوسترالیا بە ٢٠ سەربازەوە تێکشکا، تائێستاش ژمارەی قوربانیانی روداوەکە ئاشکرانەکراوە.

میدیا ناوخۆییەکانی ئوسترالیا بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەکاتی ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازیدا، ھێلیکۆپتەرێکی ئەمریکی کە ٢٠ سەربازی ھێزی دەریای تێدابووە لە نزیگ دوورگەی "تیوی" لە کەناراوەکانی باکووری ئوسترالیا تێکشکاوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەیەک لە سەرنشینەکانی ھێلیکۆپتەرەکە رزگارکراون و گەڕان و پشکنینیش بەدوای بێسەروشوێنانی دیکەشدا بەردەوامە.

تا ئێستاش ھیچ کام لە سوپای ئەمریکا و وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە ھۆکاری تێکشکانی ھێلیکۆپتەرەکەیان ئاشکرا نەکردووە.