تشرینی یه‌که‌م 25, 2023 19:30 Asia/Tehran

سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەب لە کۆبوونەوەی لیژنەی ئاسایش سەبارەت بە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە وڵاتانی عەرەب دژبەری ئاوارەبوونی خەڵکی غەززەن.

ئەحمەد ئەبولغەیز"ی سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەب لە کۆبوونەوەی ئهنەنجومهنەنی  ئاسایش سەبارەت بە کەرتی غەززەدا ڕایگەیاند کە کردەوەی توندو تیژی ڕژیمی زایونی بەدژی خەڵکی غەزە هەرتەنیا دەبێتە توندوتیژی زۆرتر.

سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەب، وێڕای پێداگری لەسەر پاڵپشتی لە بەڕێکرانی یارمەتی مرۆیی لەڕێگەی بازگەی ڕەفەحەوە بۆ ئەو کەرتە، وتیشی کە پیویستی پاڵپشتی خەڵکی غەززە بین.

ئەبولغەیزپێداگری کرد کە دژبەرین لەگەڵ ئاوارەبوونی خەڵکی غەززەو ڕازی نابین پیی.

پاڵپستی ڕۆژئاوا لە ئیسڕائیل بە بیانووی بەرگری لەخۆی بەکردەوە چراسەوزو مۆڵەتنامەیەکە بۆ ئەو ڕژیمە تاکوو بەردەوام بێ لەسەر قەڵاچۆی بێ بەزەیانەی ژن و منداڵانی فەلەستینی.

هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە وڵامی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونی لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبر، لە غەززەوە هەڵمەتێکی لەنەکاویان بەناوی "باهۆزی ئەقسا" کردە سەر بنکەکانی تلاویڤ.

سەرپەیڤ