تشرینی یه‌که‌م 28, 2023 09:15 Asia/Tehran

جێگری کاروباری مرۆڤانەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە جیهان ناکام بوە لە جێگیرکردنی بەشێک لە مافی مرۆڤی بەشێک لە مرۆڤەکان.

"مارتین گریفیس"ی جێگری کاروباری مرۆڤانەی سکرتێری گشتی  نەتەوە یەکگرتووەکان لە تویتردا نووسی کە هاوکات لەگەڵ تێپەرینی بیست ڕۆژ بەسەر دەسپێکی بۆردومانەکەی غەززە لەلایەن ڕژیمی زایونیەوە ئەو بۆردومانە تەنانەت لەو شوێنانەی کە بڕیارە بێخەم تریش بێ خراپترو توندتریش بوە.

"مارتین گریفیس"ی جێگری کاروباری مرۆڤانەی سکرتێری گشتی  نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ئاماژە بەوەی کە سەرەڕای هەوڵی ڕێکخراوەکەی یارمەتی مرۆیی بەسەختی دەگەیەندرێتە غەززە، لەکاتێکدا کە سڤیلەکان دەبێ پارێزراو بن و بژیویان لەبەردەستا بێ و ئەو یارمەتیانە بگەنە ئەو دەڤەرە کە یەگجار پێویستن.

ئانتۆنیۆ گۆترێش پێشتر لە قسەکانی لە لیژنەی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە پێداگری کردبوو کە هێرشە کارەساتبارو سامناکەکانی ئەمدوایانە ناکرێ بکرێنە پاساو بۆ سزادانی بەکۆمەڵی خەڵکی فەلەستین.

سەرپەیڤ