تشرینی دووه‌م 02, 2023 19:40 Asia/Tehran

جێگری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆڤدۆستانە ڕایگەیاند کە ژنان، پیاوان و منداڵانی غەززە لە مەترسیی برسێتی، زەبر و بۆردوماندان تا ڕادەی گیانلەدەسدان.

مارتین گریفیتس ڕایگەیاند کە وادیارە جیهان توانای وەخۆکەوتن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززەی نییە، یان ڕەنگە مەیلی نییە و نایکات.

جێگری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆڤدۆستانە ڕاشکاوانە وتی: لایەنەکانی شەڕ لە غەززە دەبێ ڕازی ببن بە دامەزراندنی ئاگربڕ، لەبەر ئەوەی کە تەنیا ڕێگای بەڕێکرانی یارمەتیی مرۆڤدۆستانەیە.

گریفیتس هەروەها وتی: بازنە دواهاتە نەرێنییەکانی بێدەسکەوت بوونی هەوڵی کۆتایی هێنان بە شەڕی غەزە لە ڕەوشی ئێستادا، واوەتر لە ناوچەکە دەگرێتەوە، لەبەر ئەوەی کە ئەمە قەیرانێکی جیهانییە.

شایانی باسە ژماری شەهیدانی شەڕی غەززە تا ئێستا گەیشتۆتە هەشت هەزار و حەوتسەد و نەوەد و شەش کەس کە  سێ هەزار و شەشسەد و چل و هەشت منداڵ و دووهەزار و دووسەد و نەوەد ژنییان تێدایە و ژماری بریندارەکانیش گەیشتۆتە بیست و دوو هەزار و دووسەد و نۆزدە. 

سەرپەیڤ