نەتەوە یەکگرتوەکان: ژمارێکی زۆر فەلەستینی به‌هۆی بۆردومانی بارەگایەکمان له‌ غه‌ززه‌ کوژراون
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i422824-نەتەوە_یەکگرتوەکان_ژمارێکی_زۆر_فەلەستینی_به_هۆی_بۆردومانی_بارەگایەکمان_له_غه_ززه_کوژراون
بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتوەکان ئه‌مڕۆ رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر خەڵکی مه‌ده‌نیی غەززە لە ئەنجامی بۆردومانێکدا کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسراییل بارەگاکانی ئێمەیان لە شاری غەززە کردبووە ئامانج، کوژران و بریندار بوون. فەڵەستینییەکان بۆ رزگاربوون لە پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی پەنایان هێنابوو بۆ ئەو بارەگایانە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 13, 2023 12:20 Asia/Tehran

بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتوەکان ئه‌مڕۆ رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر خەڵکی مه‌ده‌نیی غەززە لە ئەنجامی بۆردومانێکدا کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسراییل بارەگاکانی ئێمەیان لە شاری غەززە کردبووە ئامانج، کوژران و بریندار بوون. فەڵەستینییەکان بۆ رزگاربوون لە پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی پەنایان هێنابوو بۆ ئەو بارەگایانە.

بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە بەیاننامەیەکدا باسی له‌وه‌ کردووه‌، بۆردومانەکەی ڕژێمی زایۆنی ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە "کارەساتی بەردەوامی کوشتن و بریندارکردنی هاوڵاتیانی مەدەنیی فەلەستین  جێگەی قبوڵکردن نییە و دەبێت ڕابگیرێت".

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە پێویستە لە هەمو کاتێکدا ڕێز لە خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی مەدەنی بگیردرێت و دەستدرێژی نه‌کرێته‌سه‌ر دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان.