تشرینی دووه‌م 14, 2023 18:45 Asia/Tehran

لەدوای تێ پەڕینی سی و نۆ ڕۆژ بەسەر قەڵاچۆکرانی خەڵکی سڤیل و بێ تاوانی غەززەدا بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتی ئوروپا خوازیاری ڕاگیرانی خێرای شەڕەکەی غەززە بوو.

یەکیەتی ئوروپا کە لە دەسپێکی شەڕەکەی غەززەوە یەکێک لە پاڵپشتەکانی ڕژیمی زایونی بوە هەنوکە بە هەڵکشانی ڕێژەی قوربانی مرۆیی و بەردەوامی دڕندەکاریەکانی تلاویڤ بەدژی کەسانی سڤیل ناچار بوە ژێستی مرۆڤخوازانە بگرێ کە داخوازی بۆ ڕاگرتنی مررۆڤخوازانەی شەڕ یەکێکە لەو ژێستانە.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتی ئوروپادوێنێ لەمیانەی پرێس کۆنفڕانسەکەی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا لە بڕوکسێل باسی پاڵپشتی ئەو یەکیەتیەی کرد لە ڕاگیرانی بەخێرایی شەڕەکەی غەززە.

جۆزێف بۆرێل ڕایگەیاند کە بڕۆکسێل خوازیاری ڕاگیرانی خێرای شەڕو پێکهێنانی کریدۆرگەلی مرۆڤخوازانەیە بەئامانجی چارەسەری دۆخی خراپی خەڵکی غەززە لەبەر پەلامارەکانی رژیمی زایونی.

یەکیەتی ئوروپا پێشتر هەرتەنیا خوازیاری ڕاگیرانی مرۆڤخوازانەی شەڕ بوو، بەڵام ئەوەتا هەنوکە بەرگری دەکا لە خێرابوونی ئەو بابەتەو ئەوەش بە وەرسووڕانێکی گەورە دێتە ئەژمار لە هەڵوێستی ئەو یەکیەتیە بەرامبەر بە غەززە.

سەرپەیڤ