ئاو، چەکی دەستی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی غەززە
ڕاپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە ڕژێمی زایۆنی کرد تا ئاو وەکوو چەکێکی جەنگی دژ بە خەڵکی بێ دەرەتانی غەززە بەکارنەهێنێ.
"پێدرۆ ئارۆژۆ ئاگۆدۆ" لە بەیاننامەیەکدا خوازیاری کۆتای هاتنی دەکارهێندرانی ئاو وەکوو چەکی جەنگی لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە بوو. "پێدرۆ ئارۆژۆ ئاگۆدۆ" لەم بەیاننامەیەدا بێوەری کرانی خەڵکی غەززە لە ئاوی خواردنەوەی پاک و تەندرووست لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوەی بە بنپێ کرانی ئاشکرای یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد.
ناوبراو هەروەها ڕوو لە ڕژێمی زایۆنی وتی کە پێشگری بە ئەنقەست لە گەیشتنی سەرچاوە پێویستەکانی دابینکەری ئاوی پاک بە کەرتی غەززە بنپێکرانی مافی مرۆڤە.
بە وتەی کاربەدەستانی نزیکەی سەدی حەفتای خەڵکی غەززە ئاوی سوێر و ناپاک دەخۆنەوە. زێراب و ئاوەڕۆ لە شەقامەکانی هەندێ ناوچە و گەڕەکدا بڵاو بۆتەوە و نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەبەر کەمبوونی سووتەمەنی ناتوانێ زبڵەکان لە شار دوور بخاتەوە.