بەردەوامی هەڵوێستی بنیاتە نێونەتەوەیەکان بە دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i423069-بەردەوامی_هەڵوێستی_بنیاتە_نێونەتەوەیەکان_بە_دڕندەکاریەکانی_ڕژیمی_زایونی
بنیاتە نێونەتەوەیی و مافی مرۆیەکان لە بەردەوامی دژکردەوە زمانیەکانیان، بەبێ هیچ کارێکی کارامە، دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونیان شەرمەزار کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2023 07:00 Asia/Tehran

بنیاتە نێونەتەوەیی و مافی مرۆیەکان لە بەردەوامی دژکردەوە زمانیەکانیان، بەبێ هیچ کارێکی کارامە، دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونیان شەرمەزار کرد.

سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە قوربانی بوونی سڤیلەکانی غەززە، زۆرتر لە هەمیشەیەو پێویستە بەخێرایی ئاگربڕ لەو کەرتە جێ بەجێ بکرێ.

سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، ڕایگەیاند کە ئاماری قوربانیانی سڤیلی غەززە زۆرتر لە هەر شەڕێک بوە لەکاتی دەستبەکار بوونیەوە لە پۆستی سەرۆکایەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانەو یەگجار کارەساتبارە.

"واسیلی نێبێنزیا"ی نوێنەری هەمیشەیی ڕوسیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانیش وێڕای ئاماژە بە خۆبواردنی ئانتۆنیۆگۆترێش لە شەرمەزارکردنی پەلامارەکانی تلاویڤ بۆسەر ئامانجە سڤیل نشینەکانی کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە هۆکاری مەبەستەکەی گۆترێش سیاسی یە.

ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی"یش ڕایگەیاند کە بۆردومانەکانی ڕژیمی زایونی بۆسەر کەرتی غەززە هەروا بەردەوامەو بەڵگەی پێویست سەبارەت بە دڕندەکاریە جەنگیەکانی ئیسڕائیل لەبەر دەستایەو پێویستە لێکۆڵینەوەی لێ بکرێ.