کانونی یه‌که‌م 02, 2023 09:50 Asia/Tehran

تاقمێکی مافی مرۆڤ، سوپای ئیسرائیلی بە دزینی ئەندامەکانی جەستەی شەهیدان و گیان سپاردووانی فەلەستینییەکان لە غەززە تۆمەتبار کرد.

ڕاپۆرتی ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ "یورۆمێد" بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە، سوپای ئیسرائیل دەستی بەسەر ژمارەیەکی زۆر تەرم لە نەخۆشخانەکانی ئەلشیفاو ئەندەنوسیا لە باکووری غەززەدا گرتووە، ڕایگەیاندووە :سەربازانی ئیسرائیل تەرمی فەلەستینییەکانیان لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە هۆڵێکی نەخۆشخانەی ئەلشیفا دزیوە.

مۆنیر ئەلبوروش، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی پرسی دزینی تەرمی شەهیدانی غەززە، وتی: داگیرکەرانی زایۆنی هێرشیان کردووەتە سەر نەخۆشخانەی ئەلشیفاو تەرمەکانی نەخۆشخانەکەیان  لەوانە تەرمی ١٣٠ شەهیدیان ڕفاندووەو ڕایانگواستووە بۆ شوێنێکیی نادیار. کۆمپانیای یۆرۆمێد مۆنیتەر ڕایگەیاند:

بە پشتبەستن بە بەڵگەنامەکانی بەردەست، بۆچوونەکان سەبارەت بە دزینی ئەندامانی جەستەی خەڵکی فەلەستین بابەتێکی بەبڕشتانەیە. لەسەر بنەمای ئەمەش زایۆنیستەکان ئەندامەکانی جەستەی شەهیدان و گیان سپاردووانیان وەک کاکڵی گوێچکە، گلێنەی چاوو هەندێک ئەندامی گرنگی دیکەی وەک جگەر و گورچیلە و دڵیان دزیوە.

یۆرۆمێد مۆنیتەر ڕژێمی ئیسرائیلی تۆمەتبار کردووە بە دزین و ڕاگرتنی تەرمی ئەو فەلەستینیانەی کە لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە شەهید بوونە. ئەم دامەزراوەیە داوای لە ڕژێمی ئیسرائیل کردووە پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت، کەچی ئەم ڕژێمە هێشتا بێباکە لە هەمبەر ئەم یاسایانە.

سەرپەیڤ