کانونی یه‌که‌م 04, 2023 12:50 Asia/Tehran

خەڵکی کەنەدا بۆ پشتیوانی لە فەلەستین و نەیارەتی دەربڕین بەرامبەر بە دەسدرێژیی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لێواری غەززە، لە شاری تۆرنتۆ خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

خۆپیشاندەران لەم کۆبوونەوەیەدا نەبوونی دادگەری لە پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانیان شەرمەزار کرد و خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕ لە فەلەستین بوون.

لایەنگرانی فەلەستین لە ئەڵمانیش ئێوارەی شەممە سەرباری بەرتەسکیدانانی پۆلیس و سەرما و سۆڵە و بەفر و باران، بۆ هەشتەمین هەفتەی لەدوای یەک، ڕژانە سەر شەقامەکانی بەرلینەوە و جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززەیان شەرمەزار کرد. خۆپیشاندەران کە ئاڵای فەلەستین و وێنەگەلی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززەیان بە دەستەوە بوو، جەختیان کرد لە سەر پێویستیی ئازادکرانی فەلەستین لە ژێر داگیرکاریی زایۆنییەکان. 

شایانی باسە پاش کۆتایی هاتنی ماوەی ئاگربڕی کاتی لە غەززە، خولی نوێی پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی بە پشتیوانی ئەمریکا و داکۆکیکارانی دیکەی ئەم ڕژێمە بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە دەست پێ بۆتەوە. 

سەرپەیڤ