کانونی یه‌که‌م 20, 2023 11:00 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین سەبارەت بە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی کۆماری ئیسلامی و سعودیاو چین وتی: پێ مان وایە کە چارەنووسی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست پێویستە لەدەستی خەڵکی ئەو ناوچەدا بێ.

وانگ وێنبین" وێڕای پێشوازی لە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی ئەمدوایانەی نێوان نوێنەرانی پیکەن و تاران و ڕیاز وتی: وڵاتەکەی هۆگرە کە ڕۆڵێکی بنیاتنەرانەی هەبێ و پاڵپشتی لە ئێران و سعودیا بکا بەئاراستەی باشترکردنی پەیوەندی دوولایەنە.

وانگ وێنبین" وێڕای ئاماژە بەوەی کە دەبێ چارەنووسی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەدەستی خودی خەڵکی ئەو ناوچەدا بێ وتیشی چین پاڵپشتی دەکا لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەئاراستەی هەوڵ لەپێناو پەرەی نیشتمانی و چارەسەری کێشە ئاسایشیەکانیان لەڕێگەی وتووێژەوەو ڕۆڵگێڕانی ئەرێنی بەئاراستەی پەرەی ئاشتی و سەقام لەو ناوچە.

وانگ ئی وەزیری دەرەوەی چین ڕۆژی هەینی لەگەڵ عەلی باقری کەنی جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و وەلید خەریجی جێگری وەزیری دەرەوەی سعودیا لە پیکەن چاوپێکەوتن و وتووێژی کردبوو.

سەرپەیڤ