داواکاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ ئاگربڕی خێرا لە غەززە
سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، دیسانەوە داواکاریەکەی بۆ ڕاگیرانی پەلامارەکانی ڕژیمی زایونیستی بۆسەر کەرتی غەززەو ئاگربڕی خێرا لەو کەرتەی دووپات کردەوە.
تێدرۆس ئێدهانۆمی سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس دوێنێ یەکشەم وێڕای دووپاتکردنەوەی داواکاریەکەی بۆ ڕاگیرانی پەلامارەکانی ڕژیمی زایونیستی بۆسەر کەرتی غەززەو ئاگربڕی خێرا لەو کەرتە، ڕاشیگەیاند کە لەنێوبردنی سیستمی تەندروستی و دەرمان لەو کەرتە کارەساتە.
پێشتریش لە هەفتەی ڕابردوو هەرئەو ڕێکخراوە وریایی دابوو کە لەئاکامی پەلامارەکانی ئەو ڕژیمە بۆسەر کەرتی غەززە ئیتر هیچ نەخۆشخانەیەکی چالاک لەو کەرتە بوونی نیە.
نەخۆسخانەکان کە بەپێی یاسا نێونەتەوەیەکان پێویستە بەرگریان لێبکردرێ، لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبرەوە تاکوو ئێستا زۆرجار لەلایەن ئەو ڕژیمەوە کراونە ئامانج.
ڕژیمی زایونیستی لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبری ئەمساڵی زایونیەوە بەهۆی پاڵپشتی هەمەلایەنەی وڵاتانی ڕۆژئاوایی قەڵاچۆیەکی بەربڵاوی لە کەرتی غەززەو لێواری ڕۆژئاوا بەدژی خەڵکی بێتاوان و زۆرلێکراوی فەلەستین وەڕێخستوە.