کانونی دوھەم 22, 2024 09:30 Asia/Tehran

بەهەزاران کەس لە لایەنگرانی خەڵکی فەلەستین لە ئینگلیزو ئیسپانیا دیسانەوە ڕژانە سەر شەقام و وێڕای سەرمەزارکردنی دڕندەکاری زایونیستەکان داواشیان لە کۆمەڵگەی جیهانی کرد کە بەر بەو دڕندەکاریانە بگرن.

بەهەزاران کەس لە خەڵکی ئیسپانیا دوێنێ شەممە لە شاری بارسلۆن رژانە سەر شەقام و دڕندەکاریەکانی ئەو ڕژیمەیان لە غەزە شەرمەزار کرد.

بەشداربوانی ئەو خۆپیشاندانە بەدانی دروشم و بەدەستەوەگرتنی دەسنووس و ئاڵای فەلەستین خوازیاری ئاگربڕ لەو کەرتە بوون.

ژومارەیەک لە بەشداربوانی ئەو خۆپیشاندانە ئاڵای ئافریقای باشوریاین بەدەستەوە گرتبوو لەسەر چەند پلاکاردێک نووسیبوویان ئەمڕۆ چەند منداڵ دەکوژی و بۆردومانی منداڵان بەرگری لەخۆ نیەو لەوە زۆرتر منداڵ مەکوژن و هاوکات دروشمیان دەدا فەلەستین ڕزگار بکەن و ئیسڕائیل بایکۆت بکەن.

هاوکات بەهەزاران کەس لە خەڵکی ئینگلیز لە هەفتەی یازدەهەم دا لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دڕندەکاریەکانی ئەو ڕژیمە لە غەزە، لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئینگلیز خۆپیشاندانیان وەڕێ خست.

ئەو خۆپیشاندرانە بەکۆبوونەوەیەک لەژێر سەردێڕی ڕۆژی نیشتمانی کارێک بۆ فەلەستین دوێنی لەسەر شەقامەکانی لەندەن و شارە گەورەکانی ئینگلیز دروشمیان دا بەئاراستەی هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی زۆرلێکراوی فەلەستین و هاوکات یارمەتی چەکەمەنی ئەو وڵاتەیان بە ڕژیمی زایونیستی سەرمەزار کرد.

سەرپەیڤ