کانونی دوھەم 22, 2024 13:00 Asia/Tehran

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند لەو کاتەوە پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دانیشتووانی مەزڵووم و بێ دەرەتانی غەززە دەست پێبووە، تا ئیستا سەد و پەنجا فەرمانبەری ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەیش کوژراون.

"ئانتۆنیۆ گۆتێرێش" بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وتاردانەکەیدا لە کۆبوونەوەی نۆزدەهەمی سەرانی وڵاتانی ئەندامی بزووتنەوەی بێ لایەن لە ئوگاندا، ڕایگەیاند کە پەلاماری سەربازیی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەزە بۆتە هۆی کاول بوونی بەربڵاوی ئەم ناوچەیە و قەڵاچۆ کرانی خەڵکی مەدەنی کە لەم ئاستەدا بێ وێنەیە و هێزە چالاکەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە غەززە کە بە هەموو تواناوە هەوڵ دەدەن بۆ گەیاندنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بە خەڵکی لێقەوماوی غەززە، بەردەوام خۆیان و بنەماڵەکانیان لە ژێر بۆردومانی بێوچان و مەترسییە ڕۆژانەکان بە بەرتەسکیگەلێکی گەورە لە هاتووچۆدان لە جادە و ڕێگا و بانی نائەمنەوە بگرە تا بڕانی هەموو ڕێگاکانی پێوەندی و قەدەغەی هاتووچۆ.

 بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وشداریشی دا لە حاند پەرەسەندنی نەخۆشی و برسێتی و نالەبارتر بوونی باروودۆخی کەرتی غەززە و وتیشی: خەڵکی غەززە نەک هەر لەبەر بۆمب و گوللە، بەڵکوو لەبەر نەبوونی خۆراک و ئاوی خواردنەوەی پاک، بڕانی کارەبا، کەمبوونی دەرمان لە نەخۆشخانەکان، و سەفەری پڕمەترسیشیان بۆ هەڵاتن لە شەڕ گیانیان لە دەست دەدەن. گۆتێرێش وتیشی: ئێمە دەبێ هەموو هەوڵی خۆمان بدەین بۆ پێشگری بە پەرەسەندنی ئەم شەڕە بۆ سەرانسەری ناوچەکە لەوان کەرتی ڕۆژاوا، لوبنان، سوریا، عێراق و دەریای سوور.

سەرپەیڤ