کانونی دوھەم 22, 2024 13:10 Asia/Tehran

نوێنەرانی ئیرلەند لە پەرلەمانی ئەورووپا پشتیوانی نەکردنی وڵاتانی ئەورووپایی لە سزاخواسەکەی ئەفریقای باشوور دژ بە ڕژێمی زایۆنی و ئەلەوییەت دان بە بەرەنگاربوونەوەی شێوانی سیستەمی هاتووچۆی گەمیوانیی نێودەوڵەتییان دایە بەر ڕەخنە و گازندەوە.

"مایک والاس" بە ڕەخنە لەوەی کە هیچکام لە سەرانی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا پشتیوانیی سزاخواستەکەی ئەفریقای باشوور دژ بە ئیسراییل سەبارەت بە ژینۆساید لە غەززەیان نەکردووە، وتیشی: زۆرێک لەم وڵاتانە نەک هەر ڕاستیی حاشاهەڵنەگری ژینۆساید کردنی ئیسراییل لە غەززەیان خستۆتە بن پرسیار و گومانەوە، بەڵکوو هەوڵ بۆ هاسانکاری ئەو جەنایەتەیش دەدەن و بازنەی کۆنڤانسیۆنی پێشگری و سزادانی جەنایەتی ژینۆساید بەرتەسک دەکەنەوە.

کلێر دالی" نوێنەری دیکەی پەرلەمانی ئیرلەندیش  سەرنجی "هۆکارانی ژینۆساید" بە تێکشیوانی سیستەمی گەمیوانی و لەبەرچاونەگرتنی قەڵاچۆ کرانی خەڵک لە غەززەی دایە بەر ڕەخنەی تووندەوە و وتی: هەر ڕۆژەو ماسکی زیاتر لە سەر ڕوومەتیان دادەکەوێ. پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر یەمەن بە بێ موڵەت و تەواو نایاسایی بوو. نوێنەرانی پەرلەمانی ئەورووپا داوا لە یەکێتیی ئەورووپا دەکەن هێزی دەریایی بنێرێ بۆ دەریای سوور. ناوبراو وتیشی: پشتبەستن بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان لە لایەن سەبەبکارانی ژینۆسایدەوە کردەوەیەکی گەمژانەیە. نەوەد هەزار کەس لە غەززە کوژراون و یان بریندار بوونە، بەڵام پێشگری بە پەککەوتنی سیستەمی هاتووچۆی گەمییەکان ئەولەوییەتی سەرەکییە؟! بەسە ئیتر! ئەم ژینۆسایدە ببڕنەوە!

سەرپەیڤ