نەتەوە یەکگرتووەکان: ئیسراییل بە ئەنقەست پەیامنێران لە غەززە دەکوژێ
کارناسانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند ڕژێمی ئیسراییل بۆ بێدەنگەپێکردنی میدیاکان و پێشگری لە بڵاوبوونەوەی هەواڵ و ڕاپۆرتەکانی سەبارەت بە دەسدرێژییەکانی خۆی، بە ئەنقەست پەیامنێران دەکوژێت.
دوابەدوای بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە پەیامنێران لە کەرتی غەززە، کارناسانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر بە زۆر بوونی ڕادەی تووند و تیژیی هێزی زایۆنی دژ بە پەیامنێران لە غەززە ڕایانگەیاند کە سیاسەتی بە ئەنقەست و جەنایەتکارانەی زایۆنییەکان بۆ بێدەنگەپێکردنی پەیامنێران لە کەرتی غەززە بە تووندی ئیدانە دەکەن.
کارناسانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە درێژەی بەیاننامەکەیاندا ڕایانگەیاند لە درێژایی مێژوودا زۆر کەم ڕوویداوە کە پەیامنێران تەنیا لەبەر بەجێهێنانی ئەرک و پیشەیان سەبارەت بە ڕووماڵ کردنی هەواڵ و ڕاپۆرتی ڕووداوەکانی شەڕ، بەرەوڕووی ئەو هەموو تووند و تیژی و جەنایەتەی ببنەوە، وەک ئەوەی ئێستا لە غەززە بەرەوەڕووی بوونەتەوە.
ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان باس لەوە دەکەن کە لەو کاتەوەی دەسدرێژیی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بۆ سەر غەززە دەست پێبووە لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا، لانیکەم سەد و بیست و دوو هەواڵنێر لە پەلامارەکانی ئیسراییل بۆ سەر کەرتی غەززە شەهید بوونە و ژمارێکی زیاتریشیان بریندار.
بە ئەنقەست پێکانی پەیامنێران بە پێی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتی و مرۆڤدۆستانەکان جەنایەتی جەنگی دیتە ئەژمار.