شوبات 06, 2024 10:30 Asia/Tehran

لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، ئاستی کەمیی دەواو دەرمان لە فەڕانسە، سی لە سەتا بەرز بۆتەوە.

کەناڵی یەکی تەلەفزیۆنی فەڕانسە، ڕاپۆرێکی لەسەر کەمیی دەواو دەرمان لەو وڵاتەو قەیرانی بەدیهاتوو لەوبوارەدا لە ماوەی ساڵانی رابردوو، بڵاو کردەوە.

لە یەک ساڵی ڕابردوودا، ئاستی کەمیی دەواو دەرمان لە فەڕانسە ، سی لە سەتا بەرز بووەتەوە. ئەو کەم و کوڕیە لە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی٢٠٢١ دوو هێندە زیادی کردووە.

شیاوی ئاماژەیە، ئەو قەیرانە لە بەشی دەوا و دەرمانەکان لە فەڕانسەدا؛ دەرمانە دژە شێرپەنجەکان و دەرمانی دژە شەکرە، لەخۆ دەگرێ. لەو هەلومەرجە قەیرانییەی دەواو دەرمان لە فەڕانسە، بێتوو منداڵان تووشی نەخۆشییەکانی وەرزی زستان بن، خێزانەکانیان ناچار دەبن ڕوو بکەنە شێوازەکانی دیکەی چارەسەریی.

کەناڵی"یەک"ی تەلەفزیۆنی فەڕانسە ڕایگەیاند، نەبوونی دەرمانی جۆربەجۆر لەو وڵاتە بووەتەهۆ هەتا شارومەندان بۆ چارەسەریی نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان، ڕوو بکەنە شێوازگەلی چارەسەریی نەریتیی بەڵام ئەو شێوازە نەریتیانە بۆ چارەسەریی هەموو نەخۆشەکان وەڵامدەر و بەس نیە.

سەرپەیڤ