شوبات 07, 2024 11:30 Asia/Tehran

نوێنەری هەمیشەیی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: پکەن نیگەرانی بەردەوام بوونی پەلامارەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و سوریایە و ئەو کردەوانە بە بنپێکەری ئاشکرای مافی سەروەری و سیادەی ئەم دوو وڵاتە دەزانێ.

"جانگ جون" بە ئاماژە بەوەی کە ئەم کردەوانە بنپێکەری ئاشکرای مافی سەروەری و سیادەی ئەم دوو وڵاتەیە ، وتیشی: چین نەیاری بنپێکرانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، مافی یەکپارچەیی خاک و ئاسایشی وڵاتانی دیکەیە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە مێژوو بەجاران ئەوەی سەلماندووە کە ئامرازی سەربازی ڕێگاچارە نییە و دەکارهێنانی، قەیرانێکی گەورەتری بەدواوە دەبێ، وتیشی: ئێمە داوا لە لایەنەکان دەکەین ئارامبن و دانبەخۆدا بگرن.

ئەمریکا لە کاردانەوە بە کوژرانی سێ سەربازی ئەم وڵاتە لە بنکەیەکی هێزەکانیدا لە ئۆردۆن، ناوچە جۆراوجۆرەکانی عێراق و سوریای داوەتە بەر پەلاماری ئاسمانی.

سەرپەیڤ