نیگەرانیی چین لە بەردەوام بوونی پەلامارەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i424984-نیگەرانیی_چین_لە_بەردەوام_بوونی_پەلامارەکانی_ئەمریکا_بۆ_سەر_عێراق_و_سوریا
نوێنەری هەمیشەیی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: پکەن نیگەرانی بەردەوام بوونی پەلامارەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و سوریایە و ئەو کردەوانە بە بنپێکەری ئاشکرای مافی سەروەری و سیادەی ئەم دوو وڵاتە دەزانێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 07, 2024 08:00 Asia/Tehran

نوێنەری هەمیشەیی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: پکەن نیگەرانی بەردەوام بوونی پەلامارەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و سوریایە و ئەو کردەوانە بە بنپێکەری ئاشکرای مافی سەروەری و سیادەی ئەم دوو وڵاتە دەزانێ.

"جانگ جون" بە ئاماژە بەوەی کە ئەم کردەوانە بنپێکەری ئاشکرای مافی سەروەری و سیادەی ئەم دوو وڵاتەیە ، وتیشی: چین نەیاری بنپێکرانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، مافی یەکپارچەیی خاک و ئاسایشی وڵاتانی دیکەیە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە مێژوو بەجاران ئەوەی سەلماندووە کە ئامرازی سەربازی ڕێگاچارە نییە و دەکارهێنانی، قەیرانێکی گەورەتری بەدواوە دەبێ، وتیشی: ئێمە داوا لە لایەنەکان دەکەین ئارامبن و دانبەخۆدا بگرن.

ئەمریکا لە کاردانەوە بە کوژرانی سێ سەربازی ئەم وڵاتە لە بنکەیەکی هێزەکانیدا لە ئۆردۆن، ناوچە جۆراوجۆرەکانی عێراق و سوریای داوەتە بەر پەلاماری ئاسمانی.