شوبات 07, 2024 13:00 Asia/Tehran

حکومەتی نیکاراگۆڤا لە دادگەی نیودەوڵەتیی داد دژ بە ئەڵمان، بەریتانیا، هۆڵندا و کەنەدا سکاڵاوی بەرز کردەوە لەبەر پشتیوانی کردنی ڕژێمی زایۆنی لە ژینۆسایدی خەڵکی فەلەستین.

حکومەتی نیکاراگۆڤا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: بەریتانیا، ئەڵمان، هۆڵندا و کەنەدا دەستیان هەیە لە بنپێکرانی ئاشکرا و سیستماتیکی کۆنڤانسیۆنی پێشگری  و سزادانی جەنایەتی ژینۆساید و مافە نێودەوڵەتییە مرۆڤدۆستانەکان لە کەرتی غەززەدا.

لە بەیاننامەکەی حکومەتی نیکاراگۆڤادا هەروەها داوا لە چوار وڵاتی بەریتانیا، ئەڵمان، هۆڵندا و کەنەدا کراوە تا دەستهەڵگرن لە ناردنی چەک و کەرەستەی جەنگی و تەکنۆلۆژیای سەربازی بۆ ڕژێمی زایۆنی.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە؛ لەبەر ئەوەی کە دیوانی نێودەوڵەتیی داد لە بڕیاری بیست و شەشی ژانڤییەی خۆیدا ڕژێمی ئیسراییلی تۆمەتبار کردووە بە ژینۆساید لە کەرتی غەززە، ئیسراییل دەبێ هەنگاوی پێویست دەستەبەر بکات بۆ کۆتایی هێنان بە ژینۆسایدی خەڵکی فەلەستین.

سەرپەیڤ