سناتۆری ئەمریکایی: واشینگتۆن هاوڕێ و هاودەستی ئیسراییلە لە شەڕی غەززەدا
سناتۆری ئەمریکایی وتی : واشینگتۆن بە دابین کردنی دراوی شەڕی غەززە هاوڕێ و هاودەستی ئیسراییلە لەم شەڕەدا.
"بێرنی سەندێرز" سناتۆری سەربەخۆی ئەیالەتی وێرمۆنت وتی: کاولبوونی غەززە بەهۆی بۆدرومانەکانی ڕژێمی زایونی لە مێژووی هاوچەرخدا بێوێنەیە. ناوبراو وتیشی: یەک ملوێن و ٧٠٠ هەزار کەس لە ماڵ و حاڵی خۆیان لە غەززە ئاوارە بوونە و نازانن سبەی دەبێ بۆ کوێ بڕۆن. دەیان هەزار منداڵیش لە غەززە لە مەترسی برسێتیدان.
ئەم سناتۆرە ئەمریکاییە وتیشی: ڕژێمی زایونی زیاتر لە ٢٨ هەزار فەلەستینی کوشتووە و زیاتر لە ٦٢ هەزار کەسیشی بریندار کردووە کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون و ئەوەش گەلێک تۆقێنەرە.
سەندێرز هەرەها وتی: بنیامین نەتانیاهوو دەڵێ کە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ڕەفەح دەست پێ دەکات و ئەوە بەو مانایە دەبێ کە یەک ملوێن و ٤٠٠ هەزار کەسی دیکە دیسان ناچار بە هەڵاتن دەبن.
ئەم سناتۆرە ئەمریکاییە وتی: ئێمە دابینکەری دراوی پێویستی شەڕی غەززەین، کەوایە ئەم شەڕە شەڕی ئەمریکایشە و ئێمە هاوبەشین لەگەڵ ئیسراییل لەم شەڕەدا. سەندێرز وتی: بایدێن دەڵێ ئەوەی لە غەززە ڕوو دەات دەبێ رابگیردرێ، بەڵام لەبەرچی یاسایەک لە ئەمریکا بوونی نییە کە پێش بگرێ بە نێردرانی بەملیاردان دۆلار لە لایەن ئەمریکاوە بۆ ماشینی جەنگیی ڕژێمی ئیسراییل؟