سەندرز: ئەمریکا هاوبەشی رژیمی زایۆنییە لە شەڕی غەززەدا
سێناتۆری سەربەخۆی ئەیالەتی"وێرمۆنت"ی ئەمریکا وتی: واشنگتۆن بە دابینکردنی سەرچاوە دراڤییەکانی شەڕی غەززە، هاودەست و هاوبەشی رژیمی زایۆنییە لەو شەڕەدا.
"بێرنی سەندرز" بەئاماژە بەوەی کە ئەو وڵاتە، دابینکەری سەرچاوە دراڤییەکانی شەڕی غەززەو هاوبەشی رژیمی زایۆنییە لە ژینۆسایدی ئیسرائیل دژ بە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین، ڕایگەیاند: رژیمی زایۆنیستی زیاتر لە بیست و هەشت هەزار فەلەستینی کوشتووەو پتر لە ٦٢ هەزار کەسی بریندار کردووە کە زۆربەیان ژن و منداڵن.
ئەو سێناتۆرە ئەمریکییە وتی: پاش پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە، یەک ملوێن و ٧٠٠هەزار کەس ماڵ و حاڵی خۆیانیان جێهێشتووەوئاوارە بوون و دەیان هەزار منداڵیش لە کەرتی غەززە بەرەوڕووی مەترسیی برسێتین.
سەندرز وتی: ناکرێ دوو ملوێن کەس لە کەرتی غەززە برسێتی بکێشن لەبەر تۆمەت پاڵدان لە فەرمانبەرانی ئاژانسی فریاگوزار و دۆزینەوەی هەلی کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان(ئانڕۆوا).
ئەو سێناتۆرە سەربەخۆیەی ئەیالەتی وێرمۆنتی ئەمریکا پێشتریش لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس ڕەخنەی گرت لە سیاسەتی حکومەتی "جۆ بایدن"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هاوپێوەند بە داکۆکیی ناڕەوا لە رژیمی زایۆنیستی و پشت گوێ خستنی مافەکانی گەلی فەلەستین.