شوبات 18, 2024 09:30 Asia/Tehran

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئوروپا وێرای دڵگرانی دەربڕینی خۆی لە پیلانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆ پەلاماردانی ڕەفەح وریاییشی دا کە ئەو کارە دۆخی کارەساتباری مرۆیی ئەو کەرتە شپرزەتر دەکا.

جۆزێف بۆرێل" شەوی ڕابردوو لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە یەکیەتی ئوروپا یەگجاردڵگرانە لە پیلانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆ ئەگەری پەلاماری سەربازی وشکانی بۆسەر دەڤەری ڕەفەح، ئەو شوێنەی کە زۆرتر لە ملوێنێک فەلەستینی پەنایان بۆ بردوە.

هەر بۆیە یەکیەتی ئوروپا داوا لەو ڕژیمە دەکا کە ئەو کارە نەکا، چونکە ئەو پەلامارە سەربازیە دۆخی کارەساتباری مرۆیی خراپتر دەکاو بەریش دەگرێ بە گەیاندنی یارمەتی فریاگوزاری مرۆیی کە یەگجار پێویستە بۆ ئەو خەڵکە.

ئەو یەکیەتیە هاوکات پێداگریش دەکا لەسەر گرینگی گارانتی کردنی پارێزگاری لەسەرجەم خەڵکی سڤیل لەهەمووکاتێک بەپێی یاسایی مرۆیی و ڕێزگرتن لە بڕیاری یاسایی بیست و شەشی ژانویەی دیوانی دادگەری لاهە کە لەلایەنی یاسایەوە دەبێ بەڕیوە ببردرێ.

بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیستی لەمدوایانەدا ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی وشکانی لە ڕەفەح لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا دەست پێ دەکاو لەدڕیژەی وڕێنەکانی دا خوازیاری لەنێوبردنی گوردانە سەربازیەکانی بزوتنەوەی حەماس بوو لە ڕەفەح تا بەر لە مانگی ڕەمەزان.

سەرپەیڤ